سوپای پاسداران هۆشدارییەكی نوێ دەدا بە كەشتییەكانی گەرووی هورمز

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 75


راچڵەكین-

سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت، تێپەڕبوونی هەر كەشتییەك بە گەرووی هورمزدا پێویستی بەڕەزامەندی ئێران و ئەو ڕێڕەوە هەیە كە بۆیان دیاری دەكرێـت. هۆشداریشیداوە لەوەی هەر كەشتییەك سەرپێچی بكات ئەوا ڕێوشوێنی پێویستی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر.

بەگوێرەی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەی رۆژی 17ی ئەم مانگە لەنێوان ئەمریكاو ئێران واژۆكرا، لەماوەی 60 رۆژی داهاتوودا بەبێ وەرگرتنی هیچ باجێك رێگە بەكەشتیەیكان دەدرێت بەگەرووی هورمزدا تێپەڕن.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش هەریەك لە ئێران و عوممان كە گەرووی هورمزیان لەژێر دەستدایە، رایانگەیاند،  كار لەسەر گەیشتن بەرێكەوتنێك دەكەن لەبارەی بەڕێوەبردنی گەرووەكە لەداهاتوود. لەبەرامبەردا ئەمریكا پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە نابێت هیچ جۆرە باجێك لەسەر جووڵەی كەشتیووانی لەگەرووی هورمز بسەپێنرێت.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن