راچڵەكین-
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆسێكەی عەبدوللەتیف ئەحمەد، هەڵوێستی خۆی راگەیاند.
رۆژی پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026 ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 28ی حوزەیران، راپۆرتی ئەو لیژنەیەی دێتە بەردەست كە لیكۆڵینەوەی لە دۆسێكەی عەبدوللەتیف ئەحمەد كردووە، ئەو كاتە بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەن.
وتیشی، هیچ گووشارێكیان لەسەر ئەو دۆسێیە لەسەرنییە:" بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسێكە دەكرێت. وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.
وەزری خوێندنی باڵا جەختی لەوەشكرد:" زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پڕن لە پسپۆڕ لەسەرجەم بوارەكاندا، ئیشی گۆرانیبێژێك نییە بێت پێمان بڵێ ئەو دەنگە هی مرۆڤە یان ژیری دەستكردە، ئەو دۆسێیانە دەبێت وازیان لێبهێنرێت بۆ لیژنە پسپۆڕەكان و دادگاكان."
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر زانكۆی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردبوەەوە:"لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ڕای گشتی ناوەندە ئەكادیمییەكان، لیژنەی لێكۆڵینەوەی زانكۆ كارەكانی خۆی تەواوكرد پێشنیارەكانی گونجاوەكانی خۆی كە مافی خوێندكاران و ئەكادیممیان لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكاندا ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای كرد بە مەبەستی پەسەندكردن."