وەزارەتی دارایی و ئابووری: بەغداد تەنها لە 42% پشكی هەرێمی لە بودجەدا ناردووە

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 67

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی ڕابردودا تەنها لە ( ٤٢٪) پشكی هەرێمی لە بودجە ناردووە.  

رۆژی پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند خشتەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا ئەوە ڕوونكراوەتەوە، لە حەوت ساڵی ڕابردودا لە ساڵی ( 2019 تا 2025 ) لەكۆی زیاتر لە (79) ترلیۆن دینار كە پشكی هەرێم بووە دوای دەركردنی خەرجیەكانی سیادی و حاكیمە، حكومەتی فیدراڵ تەنها ( 33 ) ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووەو زیاتر لە ( 48 ) ترلیۆن دیناری لە پشكی هەرێم بڕیوە، ئەوە جگە لەوەی هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرجیەكانی بەكارخستن و وەبەرهێنان نەناردووە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن