هەولێر.. باندێك بە تۆمەتی فێڵكردن لە هاووڵاتیان دەستگیر دەكرێن

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 93

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێك رادەگەیەنێت كە لە 10 تۆمەتبار پێكهاتوون و تۆمەتبارن بە فێڵكردن لە هاووڵاتیان بەناوی دابینكردنی هەلی كار.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی ناوشاری ڕۆژهەڵات / بنكەی پۆلیسی ئیسكان، سەركەوتوو بوون لە دەستگیركردنی باندێكی 10 كەسی.

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، ئەم باندە لەژێر ناوی كۆمپانیایەك بە ناوی "الباشق بۆ هەلی كار"، بە ناونیشانی دابینكردنی كار، فێڵیان لە زیاتر لە هەزار و 500 هاووڵاتی و گەنج كردووە، بەبێ ئەوەی لە ڕاستیدا هیچ كارێكیان پێبدەن.

سەرجەم تۆمەتبارەكان دوای دەستگیركردنیان، رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن