راچڵەکین-
ئەمڕۆ هەیینی 26ی حوزەیرانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 95سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 70 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
رێککەوتنی هەفتەی رابردووی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگ، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی گواستنەوەی نەوت لەڕێی گەرووی هورمز دەستپێبکاتەوە و نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو داببەزێت.