ترەمپ: بەپارەی ئێران بەرهەمی كشتوكاڵی دەكڕین

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 62


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەمنزیكانە واشنتۆن بەپارەی ئێران كە بەپێی سزا سەپێندراوەكانی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی بلۆككردن دەرچوون، گەنم، گەنمەشامی و سۆیا لە جووتیارانی ئەمریكا دەكڕێت.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ  هیچ ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە لەبارەی بڕی ئەو پارەیە یاخود میكانیزمی بەكارهێنانی، هەروەك ئاماژەی بەوە نەداوە كە ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی لێكتێگەیشتنەكانە لەگەڵ تاران یاخود نا؟

پێشتر محەمەد باقر قالباف، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری ئێران، لە پەیامێكدا لە سەكۆی "ئێكس" بڵاویكردبوەوە، ئەوەی ئەمریكا دەیڵێت گوایە تاران ئەو پارە بلۆككراوانەی كە ئازاد دەكرێن بۆ كڕینی بەرهەمە كشتوكاڵییە ئەمریكییەكان بەكاردەهێنێت، دوورە لە راستییەوە.

پارە بلۆككراوەكانی ئێران، یەكێكە لەدۆسێ دیارەكانی نێوان واشنتۆن و تاران كە ناكۆكییەكی زۆری لەسەرە، بەردەوام ئێران داوای ئازادكردنیان دەكات، لەبەرامبەردا ئەمریكا بەكارهێنانی بەشێك لەو پارانەی لە قۆناغەكانی ڕابردوودا بەستبوەوە بە رێكخستنە مرۆییەكان و لێكتێگەیشتنە سنووردارەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن