راچڵەكین-
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 20تا 26ی حوزەیران بڕی (7) ملیارو (827) ملیۆن و (382) هەزارو (430)دینار بووە، لە (86%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (14%) مەقاسەیە.
داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی 24.777% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 2 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 13 تا 19ی حوزەیرانی 2026 بریتیی بوو لە (10) ملیارو (405) ملیۆن و (616) هەزارو (482) دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.