راچڵەكین -
هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنن، تیمە تەكنیكییەكانیان بە هەماهەنگی دوو كۆمپانیا، توانییان بە سەركەوتوویی بۆریی نوێی گازی كێڵگەی كۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای سلێمانی ببەستنەوە.
لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا كە ئەمڕٍۆ هەینی 26-6-2026 بڵاویانكردووەتەوە، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا ئاماژیان بەوەكردووە، تیمە تەكنیكییەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی هەردوو كۆمپانیای كار و داناگاز، لە ماوەی شەش كاتژمێردا توانیویانە بە سەركەوتوویی بۆریی نوێی گازی كێڵگەی كۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای سلێمانی ببەستنەوە.
لە بەشێكی راگەیەنداوە هاوبەشەكەدا هاتووە، وەزارەتی كارەبا بە پشتبەستن بە وێستگەكانی دیكەی كارەبا، نەیهێشت لەكاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێیەكە و راگرتنی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی سلێمانی، كاریگەرییەكی ئەوتۆ بكاتە سەر ماوەكانی پێدانی كارەبا.
هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا باسیان لەوەكردووە، بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی كارەبای سلێمانی زیاد دەكرێت.