راچڵەكین-
فابریزۆ رۆمانیۆ- رۆژنامەنووسی دیاری بواری وەرزش دەڵێت، یۆرگن كلووپ-ی راهێنەری پێشووی یانەی لیڤەر پووڵ-ی ئینگلیزی، ئامادەیی نیشانداوە بۆ لەئەستۆ گرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا.
رۆمانۆ نوسیوویەتی :" یۆرگن كلووپ دەرگا واڵا دەكات لەبەردەم ئەگەری لەئەستۆ گرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەداهاتوودا."
بەووتەی ئەو ۆژنامەنووسە وەرزشییە، لەگەڵ ئەوەدا یولیان ناگلیسمان-ی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەڵمانیا خواستی ئەوەیە بەردەوام بێت لەپۆستەكەی، چاوەڕێش دەكرێت لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە بدات، لەكاتێكدا كلووپ خۆشحاڵەو ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەركە نوێیەكەی.
دوای ئەو ئاستە خراپەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەمۆندیالی 2026 پێشكەشكیدرو كرانە دەرەوەی لەقۆناغی 32 و شكستی بەرامبەر پاراگوای، بێ ئومێدییەكی زۆر ڕووی لە هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە كردووەو داوا دەكەن گۆڕانكاری ڕیشەیی لەپێكهاتەی هەڵبژاردەكەدا بكرێت هەم دەستە راهێنەرو هەمیش چەند یاریزانێك.