یوفا بۆ فیفا: هێڵی سوورت بەزاند

وەرزش

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا بەتوندی ڕەخنەی لە بڕیارێكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ( فیفا) گرت بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی كارتە سورەكەی فۆلارین باڵۆگەن -ی هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریكا.

رۆژی دووشەممە 6ی تەمووزی 2026 یوفا لەراگەیەندراوێكدا بڕیارەكەی فیفای بە " ناڕوون و بێ پاساو" وەسفكردو ئاماژەی بەوەكرد " فیفا هێڵی سووری بەزاندووە" بەهۆی ئەوەی سزای راوەستانی بالۆگۆن-ی بۆ یارییەك هەڵوەشاندووەتەوە پاش ئەوەی لەیاری رابردوویدا كارتی سووری وەرگرتووە.

یوفا دەڵێت:" لەهەندێك بارودۆخدا بڕیارەكان پاساو هەڵدەگرن، بەڵام ئەوە یەكێك نییە لەو حاڵەتانە، متمانەی پاڵەوانێتییەكە نیشانەی پرسیاری لەسەر دروست بووە."

پێشتر بێن جاكۆبز رۆژنامەنووسی بەریتانی بڵاویكردبوەوە، دوای فشاری كۆشكی سپی، یەكێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا كارتە سوورەكەی فۆلارین باڵۆگەن هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریكا بسڕێتەوە و ئەو یاریزانە بۆ یاریی بەرامبەر بەلجیكا لە قۆناغی 16 ئامادە دەبێت و یاریی دەكات.

لەبەرامبەردا فیفا رەتیدەكاتەوە لەژێر فشاری كۆشكی سپی و دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا كارتە سوورەكەی باڵۆگەنی سڕكردبێت ئاماژەی بەوەكردوە، گوێرەی ماددەی 27 لیژنەی تەمبێكردن، دەسەڵاتی هەیە كارتی سووری هەر یاریزانێك بە كاتی بۆ ماوەی ساڵێك هەڵبپەسێرێت و ئەگەر ئەو یاریزانەی ئەمریكا هەر كارێكی دیكەی توندوتیژی یان سەرپێچی دیكەی زەق بكاتەوە، ئەوا یەكسەر كارتە سوورەكەی زیندوو دەبێتەوە و سزایەكەی لەسەر جێبەجێ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن