راچڵەكین-
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا كە باسیان لە گرێبەستكردن لەگەڵ رۆدریگۆ هێرناندیز كاسكانتی (رۆدری) یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر سیتی دەكرد.
پێگەی " The Athetic" بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی ریال مەدرید هیچ پلانێكیان نییە بۆ گواستنەوەی رۆدریی بۆ ڕیزەكانی یانەی شاهانە لە میركاتۆی هاوینەدا و بەنیاز نین بچنە هیچ دانووستانێكەوە لەگەڵ مانچستر سیتی لەبارەی یاریزانەكە.
وەك لەراپۆرتەكەدا هاتووە، كەسە نزیكەكانی لەڕۆدری سەرسوڕمانی خۆیان نیشانداوە لە گوێ پێنەدانی یانە ئیسپانییەكە بە گرێبەستكرن لەگەڵیدا، لەگەڵ ئەوەی یاریزانەكە لەماوەكانی ڕابروودا بەگەشبینییەوە ئامادەبوو بۆ پۆشینی درێسی ڕیال مەدرید.
پێگەی " The Athetic"بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا یانە ڕیال مەدرید بۆچوونی وایە بایەخ بە یاریزانانی گەنج بدات بۆ بەهێزكردنی هێڵی ناوەند، هەر ئەوەش وایكردووە دەستبەرداری بیرۆكەی گرێبەستكردن بن لەگەڵ رۆدری سەرباری ئەوەی لەئێستادا بەدیارترین یاریزانانی هێڵی ناوەند لە ئەوروپا ئەژمار دەكرێت.