یاریزانێكی شەترەنج پێشنیاری بوون بەسەرۆكی وڵاتەكەی ڕەتدەكاتەوە

وەرزش

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 121


راچڵەكین-

جودیت پۆلگار، خانمە ئەفسانەی شەترەنج، پێشنیارێكی پیتەر ماگیار-ی سەرۆكوەزیرانی هەنگاریای ڕەتكردەوە بۆ بوون بە سەرۆكی ئەو وڵاتە. 

پۆلگار، لە فەیسبووكی خۆی پێزانینی خۆی بۆ پێشنیارەكە نیشانداوە وەك كاندیدێكی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆككۆمار:" هەست ناكەم  توانای لەئەستۆگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەم هەبێت كە خۆی دەبینێتەوە لەیەكخستنی گەلێكی دابەشكراو."

پێشتر سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا لە فەیسبووكی خۆی نووسیبووی، پێویستە جودید پۆلگار ( تەمەن 49) ساڵ بكرێتە سەرۆكی ئەو وڵاتە :" نەك بەهۆی بوونی پەیوەندی و وابەستەی سیاسی، بەڵكو بەهۆی بەهرە ناوازەكەی."

دوای جێبەجێكردنی هەموواری دەستوور لە هەنگاریا كە كۆتایی بەدەسەڵاتی تاماس سۆلیۆك-ی سەرۆكی پێشوو هێنا، لەهەفتەی ڕابردوەوە پۆستی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە بەچۆڵی ماوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن