زانكۆی كامبریدج
ڕاچڵه‌كین-
زانكۆی كامبریدج بووه یه‌كه‌م زانكۆ كه خشته‌ی وانه‌كانی بۆ ساڵی 2020-2021 به شێوه‌ی ئۆنلاین بۆ ته‌واوی ساڵه‌كه ڕاگه‌یاند و بڕیار وایه هه‌تا هاوینی ساڵی 2021 وانه‌كان به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بخوێندرێت.
وته‌بێژی ئه‌م زانكۆیه ئاشكرای كردوه دۆخی ئێستای وڵاته‌كه به‌و جۆره ده‌خوازێت هاوڵاتیان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دوور بكه‌ونه‌وه هه‌تا هاوینی ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مببێته‌وه.
پێشتر به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانكۆی كامبریدج تاقیكردنه‌وه‌كانیان گۆڕیوه بۆ شێوه‌ی ئۆنلاین به مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی خوێندكاره‌كانی.