راچڵەکین-
دوای تۆمارکردنی 16 هه‌زار سكاڵای یاسایی لەسەر بۆدرەی جۆنسن ئاند جۆنس، بە هۆی بوونی ماددەیەکی شێرپەنجەیی تییدا، كۆمپانیاکە بڕیاریدا بە راگرتنی فرۆشتنی ئەو بۆدرەیە.
كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆمارکردنی ئەو سکاڵایانە لەسەر ئەو بۆدرەیە بەوەی کە ماددەیەکی تێدایە هۆکارە بۆ دروستبوونی شێرپەنجە بڕیاریدا فرۆشتنی ئەو بۆدرەیە رابگرێت، کە بۆ منداڵان بەرهەمی هێناوە.
به‌پێی سكاڵاكان بۆدره‌ی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن به مادده‌ی ئێبێستۆس ژه‌هراویه، ده‌بێته هۆی توشبون به شێرپه‌نجه، بەڵام كۆمپانیاكه رەتیکردووەتەوە و دەڵێت: به‌رهه‌مه‌كانی ته‌ندروستن.