هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

وەرزش

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 433

راچڵەکین-

هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان کە یانەیەکی رەوەندی کوردییە لە فینلەندا، توانی ئەنجامێکی گەورە لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی جامی (تات) بەدەست بهێنێت.

ئەم پاڵەوانێتییە ساڵانە لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆر لە یانەی رەوەندەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە بەشداری دەکەن، ئەمساڵ یانەی کوردستان ئاستێکی بەهێزی پێشکەش کرد و توانی بگاتە یاری کۆتایی.

لە یاری کۆتاییدا کوردستان رووبەڕووی غانا بووەوە و دوای رکابەرییەکی سەخت، غانا توانی براوەبێت و کوردستانیش پلەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا. 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن