هەواڵگری عێراق: جێنشینی ئەبوبەکر بەغدادی دەستگیرکرا

عێراق

20/05/2020     ژمارەی بینراو 563

راچڵەکین-

دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیرکردنی کاندیدی جێنشینی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی داعشی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠-٥-٢٠٢، دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند:" لە رێگای زانیاری هەواڵگیری وردەوە، عەبدولناسر قەرداش، کاندید بۆ جێنشینی ئەوبەکر بەغدادی سەرۆکی پێشووی رێکخراوی داعشیان، دەستگیرکردووە."

ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی چەکدارانی داعش رۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە هەڵمەتێکی هێزەکانی ئەمریکادا لە پارێزگای ئیدلیب لە سوریا کوژرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن