راچڵەکین- کامەران کەریم
لێپرسراوی خۆیەتی و میلاکات لەپەروەردەی شارەزوور رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پاڕەی وانەبێژی مانگی دوو دابەشدەکرێت.
نەبیل حمەساڵح، بەڕاچڵەکین- ی ڕاگەیاند :" ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان دەکەین ئەوانەی مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، کاتکۆ 1:00 تا 3:00ی پاش نیوەرۆ لە دیوانی بەڕێوەبەرێتیمان مووچەی وانەبێژی مانگی شوباتی ئەمساڵ خەرج دەکرێت."
لەسنوری پەروەردەی شارەزوور 150مامۆستای وانەبێژ هەیە بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو مامۆستایانە 80 ملیۆن دینارە.