راچڵەكین-
ئەمڕۆ هەیینی 4ی ئەیلولی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلارو 53 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 91 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لەچەند ڕۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەردەوام لەهەڵكشاندابوو، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد، هەڵمتەی سەربازی وڵاتەكەی بەرامبەر ئێران درێژخایەن نابێت، ئەوەش وایكرد ئەو هەڵكشانەی نەوت ئاسایی بێتەوەو لەبەربزوونەوەی زیاتر پاراستی.