راچڵەكین-
بڕیارە ڕۆژانی 15 تا 27ی ئەیلولی 2026 لەشاری سەمەركەندی ئۆزباكستان 46 هەمین ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج بۆ ئەم پاڵەوانێتییەش ژمارەیەك كوڕان و كچانی پاڵەوانی كورد نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عیراق دەكەن.
لەهەڵبژاردەی شەتڕەنجی كوڕان هەریەك لە پاڵەوانانی كورد زۆزگ سەڵاح- سلێمانی، ئاریان عەلی- سلێمانی و چیا مودیر- هەولێر شانبەشانی هەریەك لە عەلی لەیس - موسڵ و موعەزەر زاهڕ -دیوانیە نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عیراق دەكەن.
لەهەڵبژاردەی شەڕەنجی كچانیش هەریەك لە دڵپاك ئیسسماعیل -بەغداد، پەروا پشتیوان-هەولێر، سارە مەسعود – هەولێر، نڤار سەردار -هەولێر، یەمامە عاسف -بەغداد، نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی كچانی عیراق دەكەن.
تائێستا 208 هەڵبژاردە لە 205 وڵاتەوە ناویان بۆ بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیادەكە تۆماركراوە، بۆ یەكەمجاریش لەمێژووی پاڵەوانێتیەكەدا ڕێگا بەیاریزانانی كۆچبەر دەدرێت بەشداربن.
پاڵەوانێتییەكە لە 11 گەڕ پێكهاتووەو سەرجەم یارییەكان بە سیستمی سویسری ئەنجامدەدرێن و لەلایەن یەكێتی نێودەوڵەتی شەتڕەنج (FIDE) سەرپەرشتی دەكرێت.