راچڵەكین-
ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرانسەری جیهان تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون گەیشتە پێنج ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٤٢٣ كەس.
بەپێی ماڵپەری "Worldometer" كە پشت بە ئامارە نوێكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، ژمارەی ئەو كەسانەی لەسەرانسەری جیهان تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون گەیشتووەته، پێنج ملیۆن و ١٠٦ هەزار و ٤٢٣ كەس.
لە ئەمریكا كە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە، تا ئێستا یەك ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٢٩٦ حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتە تۆماركراوە. هەروەها ٩٤ هەزار و ٩٤٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، بە دوای ئەمریكادا ریزبەندی ئەو وڵاتانەی ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە تیایاندا لە بەرزترین ئاستدایە بەمجۆرەن "رووسیا ٣١٧ هەزار و ٥٥٤ حاڵەت، بەڕازیل ٢٩٣ هەزار و ٣٥٧ حاڵەت، ئیسپانیا ٢٧٩ هەزار و ٥٢٤ حاڵەت، بەریتانیا ٢٤٨ هەزار و ٢٩٣ حاڵەت، ئیتاڵیا ٢٢٧ هەزار و ٣٦٤ حاڵەت، فەڕەنسا ١٨١ هەزار و ٥٧٥ حاڵەت، ئەڵمانیا ١٧٨ هەزار و ٥٣١ حاڵەت، توركیا ١٥٢ هەزار و ٥٨٧ حاڵەت، ئێران ١٢٦ هەزار و ٩٤٩ حاڵەت، هیندستان ١١٢ هەزار ٤٤٢ حاڵەت، پێرو ١٠٤ هەزار ٢٠ حاڵەت، چین ٨٢ هەزار و ٩٦٧ حاڵەت، كەنەدا ٨٠ هەزار و ١٤٢ حاڵەت، سعوودیە ٦٢ هەزار و ٥٤٥ حاڵەت، مەكسیك ٥٦ هەزار و ٥٩٤ حاڵەت، بەلجیكا ٥٥ هەزار و ٩٨٣ حاڵەت، چیلی ٥٣ هەزار ٦١٧ حاڵەت، پاكستان ٤٨ هەزار و ٩١ حاڵەت، هۆڵەندا ٤٤ هەزار و ٤٤٧ حاڵەت، قەتەر ٣٧ هەزار و ٩٧ حاڵەت، ئیكوادۆر ٣٤ هەزار و ٨٥٤ حاڵەت، بیلاڕووسیا ٣٢ هەزار و ٤٢٦ حاڵەت، سوید ٣١ هەزار و ٥٢٣ حاڵەت، سویسرا ٣١ هەزار و ٥٢٣ حاڵەت، سینگاپور ٢٩ هەزار و ٨١٢ حاڵەت، پورتوگال ٢٩ هەزار و ٦٦٠ حاڵەت، بەنگلادش ٢٦ هەزار و ٧٣٨ حاڵەت، ئیمارات ٢٦ هەزار و چوار حاڵەت و ئیرلەندا'ش ٢٤ هەزار و ٣١٥ حاڵەت".
ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە لەو وڵاتانە بەم شێوەیەیە:
''بەریتانیا ٣٥ هەزار و ٧٠٤ حاڵەت، ئیتاڵیا ٣٢ هەزار و ٣٣٠ حاڵەت، فەڕەنسا ٢٨ هەزار و ١٣٢ حاڵەت، ئیسپانیا ٢٧ هەزار و ٨٨٨ حاڵەت، بەڕازیل ١٨ هەزار و ٨٩٤ حاڵەت، بەلجیكا نۆ هەزار و ١٥٠ حاڵەت، ئەڵمانیا هەشت هەزار و ٢٧٠ حاڵەت، ئێران حەوت هەزار و ١٨٣ حاڵەت، مەكسیك شەش هەزار و ٩٠ حاڵەت، كەنەدا شەش هەزار و ٣١ حاڵەت، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٧٤٨ حاڵەت، چین چوار هەزار و ٦٣٤ حاڵەت، توركیا چوار هەزار و ٢٢٢ حاڵەت، سوید سێ هەزار ٨٣١ حاڵەت، هیندستان سێ هەزار و ٤٣٨ حاڵەت، رووسیا سێ هەزار و ٩٩ حاڵەت، پێرو سێ هەزار و ٢٤ حاڵەت، ئیكوادۆر دوو هەزار و ٨٨٨ حاڵەت، سویسرا هەزار و ٨٩٢ حاڵەت، ئیرلەندا هەزار و ٥٧١ حاڵەت، پورتوگال هەزار و ٢٦٣ حاڵەت، پاكستان هەزار و ١٧ حاڵەت، چیلی ٥٤٤ حاڵەت، سعوودیە ٣٣٩ حاڵەت، ئیمارات ٢٣٣ حاڵەت، بیلاڕووسیا ١٧٩ حاڵەت، سینگاپور ٢٢ حاڵەت و قەتەر ١٦ حاڵەت''.