پاڵەوانێكی كورد.. گرانت ماستەرێكی جیهانی شۆككرد

وەرزش

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 97

راچڵەكین-

لە 46 هەمین ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج كەلە شاری سەمەركەندی ئۆزباكستان بەڕێوەدەچێت، ئاریان عەلی، یەكێك لەپاڵەوانانی كورد توانی لەیارییەكی سەرنجڕاكێشدا لیڤۆن ئەڕۆنیان، گراند ماستەری ئەمریكی و یەكێك لەئەفسانەكانی شەترەنج تووشی شۆك بكات كاتێك لەڕوبەڕوبوونەوەی نێوانیاندا یەكسانی بەسەردا سەپاند.

ڕۆژی 16ی ئەیلول، گەڕی یەكەمی 46 هەمین ئۆڵۆمپیادی شەتڕەنج كەلە شاری سەمەركەندی ئۆزباكستان بەڕێوەچوو، تیایدا هەردوو هەڵبژاردەی شەترەنجی عیراق و ئەمریكا كە یەكێكە لە پاڵێوراوانی بەدەستهێنانی نازناوەكە، بەریەككەوتن، یەكێك لەڕووبوونەوەكان لەنێوان ئاریان عەلی و لیڤۆن ئەڕۆنیان بوو، لەیارییەكی پڕ لەململانێ و كێشمەكێشدا دواجار یاریەكە بەیەكسانی كۆتایی هات.

كۆتایی هاتنی یارییەكە بەو ئەنجامە، بۆ بەشداربوون و شارەزایانی یاری شەترەنج جێی سەرنج و تێڕامان بوو بەتایبەت جیاوازی ڕەیتینی جیهانی نێوان هەردوو یاریزانەكە زۆرەو هەلی سەركەوتن یاخود یەكسان بوون لەو یاریەدا بۆ پاڵەوانە كوردەكە كەمبوو ( ئاریان عەلی -2163) و (لیڤۆن ئەڕۆنیان -2725).

ئەو یەكسانبوونە، بووە جێی سەرنجی میدیا وەرزشییەكان و بواری شەترەنج و بە ڕووداوێكی شۆكهێنەریان ناوهێنا.

 

یاریەكەی ئاریان عەلی لەگەڵ ئارۆنیان:



دیدارێكی ئاریان عەلی دوای كۆتایی هاتنی یارییەكەی لەگەڵ لیڤۆن ئەڕۆنیان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن