تەندروستی جیهانی كاریگەریی گەرما لەسەر نەمانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات

تەندروستی

21/05/2020     ژمارەی بینراو 592

راچڵەكین

رێكخراوی تەندروستی جیهانی، پێشنیارێك بۆ كەرەنتینەكردن لە عێراق دەخاتەڕوو،  بەرپرسێكی رێكخراوەكەش رایدەگەیەنێت: بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، نابێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، رایگەیاند: بەپێچەوانەی ئەو پێشبینییانەی كە پێشتر هەبوو سەبارەت بە كەمبوونەوەی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەڵام ئەو پێشبینییە راست دەرنەچوو.

وتیشی:" ڤایرۆسەكە تا ئێستاش بە شێوەیەكی مەترسیدار لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بەردەوامیش ژمارەی توشبووان لە زیادبووندایە".

ئەدهەم ئیسماعیل باسی لەوەشكرد، لەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان لە عێراقدا، پێشنیارێكیان سەبارەت بە جێبەجێكردنی كەرەنتینەی ناوچەیی، داوەتە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، رایگەیاند: لەدوای چەند رۆژێك لە جێبەجێكردنی پلانەكە، دەرەنجامەكەی دەردەكەوێت، بەو مەرجەی هاوڵاتیان پابەندی رێكارە خۆپارێزییەكان ببن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن