راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەكرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە كەشی فێنكی پاییزە دەستپێبكات و كۆتایی بەگەرمای هاوین بێت.
ئاراس جەبار، بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی سێ رۆژی داهاتوودا كەشی هەرێم و ناوچەكە بەگشتی بەجێگیری دەمێنێتەوە و پلەكانی گەرماش بەبەرزی دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 29ی ئەیلولەوە دەكاتە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بارستە هەوایەكی سارد لەدەریای ناوەراستەوە كاریگەری بۆ سەر هەرێم و تەواوی وڵاتانی ناوچەكە درێژ دەبێتەوە و پلەكانی گەرما بەرێژەی 5 تا 7 پلە نزمدەبنەوە و كەشی فێنكی پایزە دەستپێدەكات و بەیەكجاری كۆتایی بەگەرمای هاوین دێت.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئەو كەشناسە كوردە، لەگەڵ بەردەوامی كاریگەری ئەو سیستەمەی كەش و هەوادا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 1ی تشرینی یەكەمی 2026 حاڵەتێكی ناجێگیری كەش و هەوا لەسەر ناوچەكە دەستپێدەكات كە سەرەتا بە نمە باران لە كات و شوێنی جیاجیادا كاریگەریەكانی دەردەكەوێت لەهەندێ شوێنیش تاوە بارانێكی مامناوەند و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دروست دەبێت ئەم حاڵەتەش بەچەند قۆناخێكی لاواز بۆ مامناوەند تا 10 رۆژی سەرەتای مانگی 10 داهاتوو بەردەوامی دەبێت .