هەفتەی ڕابردوو 19 كەشتی نەوتهەڵگر بەهورمزدا تێپەڕیوون

ئابوری

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 89

راچڵەكین-

لەسەرەتای هەفتەی ڕابردەوەوە، 33.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێی چەند كەشتییەكەوە بەگەرووی هورمزدا تێپەڕیوون. وەك ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسەكە پشتی بەستووە بەداتاكانی كۆمپانیای كبلەر كە رۆژی هەیینی 25ی ئەیلول بڵاوكراوەتەوە تتیایدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەو بڕە نەوتە لەیەكشەممەی ڕابردووە بەگەرووی هورمز لەڕێی 19 كەشتییەوە تێپەڕیوون.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت 17 لەو كەشتییانە، توانای هەڵگرتنی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەبووەو زۆرینەیان زۆرینەی ئەو نەوتەش كە لەڕێی گەرووی هورمزەوە هەناردە كراوە لەلایەن سعودیەوە بووەو بەشێكی تریشی نەوتی خاوی عیراق بووە.

هاوكات بەرپرسێكی ئەمریكی كە داوایكردووە ناسنامەكەی ئاشكرا نەكرێت بەڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تەنها ڕۆژی چوارشەممە 60 كەشتی قەبارە جیاوازی بازرگانی بەگەرووی هورمزدا تێپەڕیوون.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن