راچڵەكین -
لیژنەی هەڵبژاردنی ناوەندیی رووسیا، ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان (ئەنجومەنی دوما)ی بڵاوكردەوەو پارتی رووسیای یەكگرتوو، بە سەرۆكایەتی دمیتری مێدڤێدیڤ، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و زۆرینەی كورسییەكانی بردەوە.
ئەمڕۆ هەینی 25-9-2026، لیژنەی هەڵبژاردنی ناوەندیی رووسیا، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەو وڵاتەی بڵاوكردەوە، كە ماوەی سێ رۆژی خایاند، بەگوێرەی ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە، 67 ملیۆن و 448 هەزار و 94 دەنگدەر دەنگی داوە، كە دەكاتە رێژەی 59.8%ی كۆی ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە، ئەنجامەكەش بەم شێوەیە بووە:
پارتی رووسیای یەكگرتوو لەكۆی 450 كورسیی ئەنجومەنی دوما، 349 كورسیی بەدەستهێناوە.
حزبی شیوعیی رووسیا: 37 كورسی
پارتی لیبرالی دیموكرات: 23 كورسی
پارتی گەلی نوێ: 19 كورسی
پارتی رووسیای دادپەروەر: 17 كورسی
پارتی نیشتمان: 1 كورسی
كاندیدە سەربەخۆكان: 4 كورسی