پوتین هەڵوێستی نوێ لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئۆكراینا رادەگەیەنێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 169

ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا

راچڵەكین -

سەرۆكی رووسیا، لەبارەی ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا، رایدەگەیەنێت: هەر بڕیارێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بدرێت، دەبێ لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوندییەكانی رووسیا بێت.

ئەمڕۆ هەینی 25-9-2026، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا، نوێترین هەڵوێستی لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا، ئاشكراكرد و رایگەیاند: بڕیارماندابوو لەدوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی رووسیا، دانوستانەكان لەگەڵ ئۆكراینا دەستپێبكەینەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی كیێڤ لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە، هێرشیان كردە سەر ناوەندەكانی دەنگدان و ماڵی سەرۆك لیژنەكانی هەڵبژاردنیان كردە ئامانج.

پوتین لەبارەی ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەگەڵ ئۆكراینا، رایگەیاند: هەر بڕیارێك لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئۆكراینا، دەبێ لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوندییەكانی رووسیا بێت، هەموو پێشنیارەكانی پەیوەست بە كۆتایی هاتنی جەنگیش، لەسەر مێزە و هێشتا برشیاری كۆتایی لەبارەوە نەدراوە.

سەرۆكی رووسیا ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە لە ناوەندەكانی ئەوروپا بڵاودەكرێتەوە سەبارەت بە ئامادەكاریی مۆسكۆ بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەوروپا، وت:" هیچ ئامادەكارییەكمان نەكردووە بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام توندڕەوەكانی ناو ئەوروپا دەیانەوێت ئۆكراینا وەك سووتەمەنیی جەنگ بەكاربهێنێن بۆ رێگریكردن لە پێشكەوتنەكانی رووسیا".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن