راچڵەكین -
پەروەردەی سلێمانی داوا لەسەرجەم خوێندنگەكان دەكات گروپێك لە واتس ئەپ دروست بكەن و لەو رێگەیەوە رێنمایی بە خوێندكاران بدەن.
لە گشتاندنێكدا كە ئەمڕۆ هەینی 25-9-2026، بە واژۆی نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سنووری پەروەردەی سلێمانی كراوە، داواكراوە ئاگاداری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی بكرێت لەپێناو رێكخستن و هەماهەنگی و پێدانی رێنمایی بە خوێندكاران، بەڕێوەبەری خوێ،دنگە گروپێك لە بەرنامی واتس ئەپ دروستبكات و خۆی ئەدمینی سەرەكیی بێت.
لە گشتاندنەكەی پەروەردەی سلێمانی هاتووە، فرە گروپیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاوازەكان تایبەت بە ناوەندی خوێندن، رێگەپێدراو نییە.