نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین-

ئەمڕۆ شەممە 26ی ئەیلولی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلارو 3سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 92 دۆلارو 41 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆكار یەكێكیان دەستكردنەوەی سعودیەیە بە دابینكردنی نەوتی خاو لەڕێگەی بۆرییەكی گرنگەوە بۆ دەریای سوور، هاوكات زیادبوونی هیواكان بۆ گەیشتن بە چارەسەری دیپلۆماسی شەڕی نێوان ئەمریكا و ئێران لەڕێگەی دانوستانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن