میدیاكارێكی "داعش" پۆستێكی گرنگی لە ڕەققە پێدەدرێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 377


راچڵەكین-

میدیاكارێكی سەر بەڕێكخراوی داعش كە وەك پەیامێنری كەناڵی ئەعماق لە 2014 دا دەركەوتووە، پۆستێكی هەستیاری لەڕەققە پێدەدرێت.

محەممەد سوبحی ناشف كەپێشتر لەڕاگەیاندنی داعش كاریكردووە، لەئێستادا لەسەردەمی حكومەتی نوێی سوریا پۆستی بەڕێوەبەری میدیای دیجیتاڵی لەڕەققە پێدراوە.

دانانی ناشف لەو پۆستەدا ناڕەزایەتی دانیشتووانی پارێزگاكەی لێكەوتووەتەوەو بەهۆی ئەوەی لەڕابردوودا یەكێك بووە لەئەندامانی داعش  و لە پێگەی ئەعماق كاریكردووە كە چالاكییەكانی ڕێكخراوەكەی بڵاوكردووتەوە..

محەممەد سوبحی ناشف ئەو كاتە وەك كەسێكی توندڕەو سەر بەداعش دەركەوت و ناوبانگی بۆخۆی پەیدا كرد كەلەساڵی 2014 دا وێنەیەكی خۆی لەنزیك سەری بڕدراوی حەوت كەس بەئاماژەی سەركەوتن بڵاوكردەوە.

هەرچەندە سەرەتا بانگەشەی ئەوە دەكرا ئەو وێنەیە دروستكراوە بەڵام خودی ناشف ڕاستی وێنەكەی سەلماندووە، لە پۆستێكدا وێڕای ئەوەی ڕەتیكردووەتەوە سەر بەداعش بێت ئاماژەی بەوەكردووە، وێنەكەی دەربڕینی جۆرێك لە خۆشی بووە بە ڕزگاربوونی دانیشتووانی ڕەققە لە سەربازانی فیرقەی 17ی سەربەرژێمی پێشووی بەعس، دەشڵێت وێنەكە بەڵگە نییە لەسەر ئەوەى سەر بەداعش بووبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن