ئابوریناسێكی عیراق: سێ ئاستەنگ كە پەیوەندیان بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە بودجەی 2027 دوادەخەن

ئابوری

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181



راچڵەكین-

بەبۆچوونی ئابوریناسێكی عیراق، سێ ئاستەنگ ( پەیوەندیان بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە) دەبنە هۆی دواخستنی پرۆژە یاسای بودجەی 2027 و پەسەندكردنی.

ڕۆژی شەممە 26ی ئەیلولی 2026 نەبیل مەرسومی لەهەژماری خۆی بەم شێوەیە ئاستەنگەكانی دیاریكردووە:

یەكەم/ هەرێمی كوردستان داوا دەكات پشكی لەبودجە لەسەر بنەمای خەرجی گشتی دیاری بكرێت نەك خەرجی فعلی.

دووەم/ بەغداد داوا دەكات هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بكات، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان ئامادەیە تەنها بڕی 256 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە رادەست بكات.

سێیەم/ هەرێمی كوردستان داوا دەكات پشكی لەبودجەی 14.14% بێت نەك 12.67%.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن