كەی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەشدەكرێـت؟

کوردستان

46 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125

راچڵەكین-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، تائێستا وادەی دەستكردن بە دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان نادیارە.

رۆژی شەممە 26ی ئەیلولی 2026 سەلام عومەر، رایگەیاند، لەحاڵێكدا ئەگەر دەستكرا بەدابەشكردنی نەوت لەو مەڵبەندەوە دەستپێدەكرێت كە ساڵی ڕابردوو پێی گەیشتبوون؛ واتە مەڵبەندەكانی هەشت و نۆ كە هێشتا نەوتی ساڵی ڕابردووشیان وەرنەگرتووە نەك لەمەڵبەندی یەكەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕوونیكردەوە، بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەگەر ساڵانە یەكجار و بڕی 200 لیتر نەوتی سپی دابەشبكرێت بۆ هەر ماڵێك، پێویستمان بە 110 ملیۆن لیتر نەوتە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن