سوپای رووسیا سێ ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 134

راچڵەكین -

سوپای رووسیا هێرشە زەمینییەكانی لە خاكی ئۆكراینا فراوانتر دەكات و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ شارۆچكەی دیكەی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵكرد و نزیكەی هەزار و 400 سەربازی ئۆكراینیش لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا كوژران.

ئەمڕۆ شەممە 26-9-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان دوای هێرشێكی فراوانی زەمینی، توانییان دوو شارۆچكە لە هەرێمی خاركۆڤ لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا و شارۆچكەیەك لە هەرێمی سۆمی لە باكووری ئەو وڵاتە بە تەواوەتی كۆنترۆڵ بكەن.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیانە گیانییەكانی سوپای ئۆكراینا لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ، گەیشتە هەزار و 397 سەرباز و هەزاران سەربازی دیكەشیان بریندار بوون.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی رووسیادا ئاماژە بەوەكراوە، بەرگریی ئاسمانیی سوپای رووسیا هەزار و 222 درۆنی خۆكوژ و چەندین مووشەكی هایماریس-ی ئۆكراینای خستووەتەخوارەوە، كە ئاڕاستەی خاكی رووسیا كرابوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن