رووسیا دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ ئاشتی رادەگەیەنێت

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 141

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا

راچڵەكین -

رووسیا دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنێت، وزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش ئامادەیی مۆسكۆ نیشان دەدات بۆ دروستكردنەوەی متمانە لەنێوان ئێران و وڵاتانی كەنداو.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وتارێكدا لەبەردەم كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، رایگەیاند: دەستپێشخەرییەكمان راگەیاندووە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لەناوچەی كەنداو و چارەسەركردنی كێشەی گەرووی هورمز، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی مۆسكۆ ئامادەیە كاركردنی لەپێناو دروستكردنەوەی متمانە لەنێوان ئێران و وڵاتانی كەنداو.

لاڤرۆڤ وتی:" پێكدادانە چەكدارییە بەردەوامەكان لە گەرووی هورمز، زیانێكی گەورەی بە بازرگانیی نێودەوڵەتی گەیاندووە، ئەمەش پێویستیی بە هەماهەنگیی هەموو لایەكە بۆ كۆتایی هێنان بەو قەیرانە و ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەی كەنداو".

سەبارەت بە پرسی فەلەستین، وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشدایدا لە خراپتربوونی دۆخی كەرتی غەززە و كەناری رۆژئاوا بەهۆی سیاسەتەكانی ئیسرائیل و رایگەیاند: هەرچەندە ساڵێك لەمەوبەر ئەنجومەنی ئاسایش پلانێكی بۆ ئاشتی لە كەرتی غەززە پەسەندكرد، بەڵام تائێستا ئەو ئاشتییە بەدینەهاتووە، كاتی ئەوەش هاتووە بەپشتبەستن بە بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، گرەنتیی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بكرێت لەچوارچێوەی چارەسەری دوو دەوڵەتیی لەگەڵ ئیسرائیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن