راچڵەکین-
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێ هیچ گرفتێک خەرج دەکرێت.
عودەی عەواد سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەم مانگەش هیچ بەربەست و ئاستەنگێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە.
باسی لەوەشکرد: ئەگەر لیستی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی لیستی مانگەکانی پێشوو بێت و گۆڕانکاری تێدا نەکرابێت، بێ هیچ گرفتێک دەست بە خەرجکردنی مووچە دەکرێت.
عودەی عەواد روونیشیکردەوە: مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران بە تەواوی مسۆگەر کراوە و هیچ گرفتێک بۆ ئەو پرسە دروست نابێت.