راچڵه‌كین- له سه‌رتیپ وه‌یسی-ه‌وه
له ڕۆژى 19ى ئایار، على عبدالامیر، وه‌زیرى دارایى عێراق، به نوسراوى ژماره (802)، كه ئاراسته‌ى خودى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كردوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه كه وه‌زاره‌تى دارایى له‌سه‌ر بنه‌مایى یاسایى كارگێرى دارایى عێراق ژماره ( 6) ساڵى 2019، ره‌زامه‌ندیداوه به خه‌رجكردن و ناردنى بڕى ( 400 ملیار) دینار بۆ موچه‌ى مانگى نیسانى موچه‌خۆرانى هه‌رێم .
به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، له رێككه‌وتى خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه پێویسته شاندى هه‌رێم و به‌غدا له ماوه‌ى( 30 ) رۆژدا بگه‌نه چاره‌سه‌رێك له‌باره‌ى پرسى نه‌وت و بودجه. له هه‌مانكاتیشدا دیوانى چاودێرى دارایى عێراقیش به هه‌ماهه‌نگى دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێمن هه‌ڵده‌ستن به هه‌ژماركردن و وردبینى و ئه‌و داهاتانه‌ى هه‌رێم كه نه‌وتى نین. ؛ واته داهاتى ناوخۆ و خاڵى سنوورى و گومرگییه‌كان.
به‌پێى زانیارییه‌كان ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن به‌غداوه، په‌یوه‌ندى به رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایى نێوان شاندى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق هه‌یه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و راسپارده‌و پێشنیازانه‌ى كه له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو پێشكه‌ش كراون ئه‌و كاره‌یه كراوه، كه هه‌رێم ره‌زامه‌ندیداوه نیوه‌ى داهاتى ناوخۆ و (250) هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه راده‌ست بكات، به‌و مه‌رجه‌ى به‌غداش مانگانه (600) ملیار دینار بنێرێت، به‌ڵام به‌غدا له ئێستادا ئاماده‌یه ته‌نها ( 400)ى ملیار دینار بنێرێت، به‌ڵام له گفتووگۆكانى داهاتوو پێشبینیده‌كرێت هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتنێكى مام ناوه‌ند و داواكاری و مه‌رجه‌كانى هه‌ردوولا گۆڕانكارى به‌سه‌ردابێت.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا به‌فه‌رمى نوسراوى خه‌رجكردنى ئه‌و ( 400) ملیار دیناره نه‌گه‌یشتۆته بانكى ناوه‌ندى عێراق/ لقى كوردستان، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى ره‌زامه‌ندیانداوه، ته‌نها پێویستى به نوسراوى خه‌رجكردنه‌كه هه‌یه‌و ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش ئاسانه، چونكه پاره‌ى پێویسته له لقى بانكى ناوه‌ندى عێراق له هه‌رێم هه‌یه.