راچلەكین -
بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاند و تائێستاش ئاماری زیانەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25-10-2026، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5.8 پلە بەپێوەری رێختەر، ناوچەی هندوكوش-ی لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویدا و لەناوچەكانی دیكەش هەستی پێكرا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی جیۆلۆجیی ئەمریكا، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 115 كیلۆمەتر لەژێر زەویی روویداوە و بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەكە، لەچەندین ناوچەی ئەفغانستان و باكووری رۆژئاوای پاكستانیش هەستی پێكراوە.
بەهۆی دوورەدەستیی ئەو ناوچەیەی كە بوومەلەرزەكەی تێدا روویداوە، كە ناوچەیەكی شاخاویی سەختە، تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە.