راچڵەكین -
پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە پەیوەندییان بە رووداوەی تەقەكردنەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی قەزای رزگاریی هەیە، كە بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 25-10-2026، شەڕەتەقە لەنێوان چەند كەسێك لەقەزای رزگاری روویدا و لەئەنجامدا سێ كەس بریندار بوون، دوو تۆمەتباری رووداوەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی 413 بڕگەی ( 3 ) ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتباران دەستیپێكردووە.