شەپۆلێكی تاوەباران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین-

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات شەپۆلێكی تاوەباران كە هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت، ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی كاریگەری هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەراست و دەریای سور، لەڕۆژی چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەمی 2026 2026 كەشێكی ناسەقامگیر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

سەرەتا كاریگەریەكانی لە نیوەرۆی چوارشەممەوە لەناوچەكانی رۆژئاوای عیراق و سنوری پارێزگای دهۆك و زاخۆوە دەردەكەوێت بە شێوەی چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ پاشان لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری ئەو ناجێگیریە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی پارێزگای هەولێر، كەركوك، ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و تاوە بارانی مامناوەند دەبێت و لە هەندێ شوێنیشدا تاوە بارانەكان بەخوڕ دەبن ، پلەكانی گەرماش بەڕاورد بە ئەمرۆ 4 تا 5 پلە نزمدەبنەوە.

رۆژی پێنجشەمە 29ی تشرینی یەكەمی 2026 كاریگەری ئەو ناجێگیریە فراوانتر و چالاكتر دەبێت و هەورە بروسكە و تاوە بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانیش دەگرێتەوە كە لە هەندێ شوێنیشدا بەتایبەت ناوچە شاخاویەكان ئەگەری بارینی تەرزە دەبێت ، بەگشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی هەینی 30/10/2026 بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن