راچڵەكین -
سەرۆكی فینلاند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی رووسیا ئەنجامدا و راشیگەیاند: جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەمان دەبێت و دیالۆگی راستەوخۆش لەگەڵ مۆسكۆ، كارێكی پێویستە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگەكە.
سەرۆكایەتی فینلاند لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەلێكساندەر ستوب، سەرۆكی فینلاند پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵاَ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا ئەنجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی قەیرانی ئۆكراینا و هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ كرد.
سەرۆكی ئۆكرانیا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ پوتین، بە بەهەمدار وەسفكرد و رایگەیاند: پەیوەندییەكی راشكاو و سووبەخشم لەگەڵ سەرۆكی رووسیا ئەنجامدا، كە پڕ لە زانیاریی بوو، ئێمە دوو وڵاتی دراوسێین، جەنگی رووسیا و ئۆكرایناش كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی فینلاند و ئاسایشی ئەوروپا دەبێت.
ئەلێكساندەر ستوب، داواشیكرد دیالۆگی راستەوخۆ لەگەڵ رووسیا ئەنجام بدرێت و بە كارێكی گرنگ و پێویستی وەسفكرد بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەی ئۆكراینا.