بەرپرسێكی حكومەتی عیراق بە هەشت ساڵ زیندانیكردن سزادەدرێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین -

دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵی، سزای هەشت ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەربوومە نەوتییەكاندا سەپاند و ناچاریشی كرد 55 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-10-2026، دەستەی دەستپاكیی عیراق بڵاویكردەوە، دوای دەستگیركردنی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەربوومە نەوتییەكانی عیراق بە تۆمەتی گەندەڵی و دەستكاریكردنی دەیان گرێبەست و داواكاریی كڕین لە بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی، لەلایەن دادگای تاوانەكانی دژە گەندەڵییەوە بە هەشت ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكیدا هاتووە، تاوانبارەكە لەڕێگەی دەستكاریكردنی گرێبەستە نەوتییەكانی كۆمپانیای پاڵاوتگەكانی باكوور، خۆی و كەسانی دەوروبەری بە نایاسایی نزیكەی 65 ملیار دۆلاریان دەستكەوتووە، دادگاش جگە لە سەپاندنی سزای هەشت ساڵ زیندانیكردن، ناچاریشی كردووە بڕی 55 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن