راچڵەكین-
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا.
سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، ڕەزامەندی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانیان وەرگرتووە بۆ دابینكردنی 200 لیتر نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بەناوچە شاخاوییەكانیشەوە.
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بێت، بڕی 110 ملیۆن نەوتی سپی پێویستە بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، هاوكات 140 ملیۆن لیتر نەوت پێویستە بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك.