هاوڵاتییەک لە نۆرەی بەنزین ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەکین-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوڵاتییەک لە نۆرەی بەنزیندا ئۆتۆمبێل لێیدا و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.

 
بەگوێرەی زانیاریەکان، هاوڵاتییەکە تەمەنی نزیکەی 80 ساڵ بووە و ئۆتۆمبێلێک لە نۆرەی بەنزیندا راگرتووە و دواتر بە مەبەستی نوێژکردن رووی لە مزگەوت کردووە، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی بۆ نۆرەی بەنزینەکە ئۆتۆمبێلێک لێیداوە.
 
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، دوابەدوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە و دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە، چەند کاتژمێرێک دواتریش شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن