کەشناسی: شەپۆلی باران بارین روودەکاتە ناوچەکە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 117

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت سەرەتا نمە باران لە بەشی رۆژئاوی هەرێم دەست پێدەکات بە تایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سنووری پارێزگای دهۆک.

 

باسی لەوەشکرد: هاوکات لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلەکە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنووری پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگرێتەوە و لە دوای درەنگانی شەویش سنووری پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی پێنجشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامبوونی شەپۆلی باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیا جیاکان باران بەشێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کاتیش نمە بارانی پچر پچر دەبێت لەگەڵ دروست بوونی هەورە تریشقە بوونی دەبێت.

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن