راچڵەکین-
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی وڵات، لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی پرۆژەی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردن و کۆکردنەوەی چەک.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە چوارچێوەی رێککارەکانی شنگال، یەکخستنی ئەندامانی یەکەکانی پاراستنی شنگالمان لەناو هێزە چەکدارە فەرمییەکانی عێراق لەخۆگرت، هەروەها پێگەکانمان لە چیای شنگال لێوەرگرتن و رادەستی یەکەکانی دیکەی سوپای عێراق کران بەپێی ئەرک و پسپۆڕییەکان.
روونیشیکردەوە: حکومەتی عێراق دووپاتیدەکاتەوە کە جێبەجێکردنی رێکارەکان لە شنگال رێککاری مەیدانی و سەربازیین و بە تەواوی لەژێر دەسەڵات و چاودێری حکومەتدایە