هەولێر.. ئەو دوو تۆمەتبارەی تەقەیان لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون كرد دەستگیركران

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە تەقەیان بە ئاڕاستەی شوقەكانی ئیسكان تاوەر كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2026، دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ص. ف. م.) و (ر. أ. م.) بەهۆی هەبوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوڵاتییەك كە نیشتەجێی شوقەكانی ئیسكان تاوەرە، هەڵسان بە دروستكردنی ئاژاوە و پشێوی و دەستڕێژی گوللەیان ئاڕاستەی شوقەكان كردبوو، لەلایەن تیمی تاوانەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە دەست بە بەداواداچوون كرا؛ دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكان، هەردوو تۆمەتبار لە كاتی هەڵاتنیان بۆ دەرەوەی شاری هەولێر دەستگیركران.

ئاسایشی هەولێ ئاشكرایكردووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر ئەو چەك و ئۆتۆمبێلەشدا گیرا كە تاوانەكەیان پێ ئەنجامداوە، لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا كراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن