راچڵەكین -
پۆلیسی گەرمیان دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری دیكەی راگەیاند كە پەیوەندییان بە رووداوی تەقەكردنەكەی چەند رۆژی رابردووی قەزای رزگارییەوە هەبووە، كە بەهۆیەوە سێ كەس بریندار بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 25-10-2026، شەڕەتەقە لەنێوان چەند كەسێك لەقەزای رزگاری روویدا و لەئەنجامدا سێ كەس بریندار بوون، دوو تۆمەتباری رووداوەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران، ئەمڕۆش دوو تۆمەتباری دیكە كە لەسەر هەمان رووداو فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو، دەستگیركران.
ئەو دوو تۆمەتبارەی كە ئەمڕۆ دستگیركراون، بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەبارەی رووداوەكە لەگەڵ تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان بەردەوامە.