راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی داهاتوویدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان ئەنجام دەدات.
فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەران، بڵاویكردەوە، سبەینێ پێنجشەممە 29-10-2026، دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، كارنامەی دانیشتنەكەش لە یەك بڕگە پێكهاتووە.
دانیشتنەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە بە دەنگدان لەسەر سەرۆك و ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.