تێچووی جەنگی ئەمریكا دژ بەئێران ئاشكرا دەكرێت

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88


راچڵەكین-

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ( سێنتكۆم) ڕاپۆرتێكی گریمانەیی تێچووی جەنگی دژ بەئێرانی ڕەوانەی وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتە كرد.

پێگەی مۆنتیكارلۆ بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی سێنتكۆم بێت تێچووی جەنگی دژ بەئێران تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی 2026 زیاتر لە 47 ملیار دۆلار بووە.

ئاماری خەرجییەكان، ئەو زیانانە ناگرێتەوە كە بەهۆی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كەوتوونەتەوە.

لەمانگی تەمووزی ئەمساڵدا، بیت هێگسیس، وەزیری جەنگی ئەمریكا رایگەیاندبوو، تێچووی جەنگ گەیشتووەتە 37.5 ملیار دۆلار.

مانگی ڕابردووش پشكنەری گشتی پنتاگۆن هۆشداریدا لە كەمبوونەوەی یەدەگی ستراتیژی لەئاكامی بەكارهێنانی چەك و تەقەمەنی زۆر، لەكاتێكدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا ئامادە نییە تائێستا قسە لەسەر كەمبوونەوەی چەك و تەقەمەنییەكان بكات.

ئاشكراكردنی ئەو ئامارانە لەكاتێكدا دێت 3ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردی خولی نیوەی گۆنگرێس بەڕێوەدەچێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن