راچڵەكین-
شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، تاوەباران ببارێت و تەرزەی لەگەڵدا بێت.
ئاراس جەبار، لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی بەردەوامی حاڵەتی ناجێگیری كەش و هەوا، ڕۆژی هەیینی 29ی تشرینی یەكەمی 2026 ئاسمانی هەرێم زۆربەی كات بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و لە كاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە، لە بەشێكی ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك، زاخۆ، ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەگەری دروستبوونی كەڵەكە هەوری بروسكاوی و تاوە بارانی مامناوەند دەبێت لە هەندێك شوێندا تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت.
پلەكانی گەرما بە رێژەی 2 پلە نزمدەبنەوە، كاریگەری ئەو ناجێگیریە شەوی هەیینی كۆتایی دێت.