راچڵەكین-
دەسەڵاتی دادوەری عیراق سزادانی سێ داعشی هەڵگری ڕەگەزنامەی فەڕەنسی ڕاگەیاند.
ڕۆژی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2026 دەسەڵاتی دداوەری عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ بە ئامادەبوونی پارێزەرانی تۆمەتباران و نوێنەرانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عیراق، سزای زیندانیی تاهەتایی بۆ سێ داعشی هەڵگری ڕگەزنامەی فەڕنسا دەركرد. كە بەشێك بوون لەگرووپێكی 47 كەسی، سەرجەمیان فەڕەنسی بوون و لەسوریاوە گواسترابوونەوە عیراق.
سزاكان بەپێی ماددەی 4/1 و بە دلالەتی مادەی 2/1 و 3 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەركراون. دادگاكە لە دەركردنی بڕیارەكەیدا، پشتی بە بڕگەی 1/132 ی یاسای سزادان بەستووە.
ئەو سێ سزادراوانە، بەشێك بوون لەو داعشە زیندانیكراوانەی بەپێی ڕێكەوتنێكی نێوان حكومەتی بەغدادو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەماوەی ڕابردوودا لەسوریا گواسترانەوە عیراق كە ژمارەیان 5702 داعشی بوون و زۆربەیان لەكەمپی هۆل زیندانیكرابوون، زیندانییەكانیش هەڵگری ڕەگەزنامەی 61 وڵاتی جیابوون.